یاسای بودجەی عێراق لەڕۆژنامەی "وەقائع"ی بڵاوكرایەوە

عیراق

11/02/2019‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی داد دەرچوونی ژمارەیەكی تازەی ڕۆژنامەی "وەقائع"ی عێراقی بە ژمارە (4529) ڕاگەیاند، كە تایبەتە بەیاسای بودجەی فیدراڵی گشتی ژمارە 1 ی ساڵی2019، كە ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق پەسەندی كردووە و سەرۆكی كۆماریش ڕاستاندویەتی.

 بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی "وەقائع"ی عێراقی كامل ئەمین هاشم لەو بارەوە وتی: یاسای بودجە، گواستنەوەی گوژمە پارەی دارایی لەخۆ دەگرێت لە هەندێك وەزارەتەوە بۆ پارێزگا ئازادكراوەكان‌و پارێزگای بەسرە بە پێی خشتەیەكی تێروتەسەل لەوەی پەیوەستە بە خەرجی و وەبەرهینان و قەرزەكانەوە.

وتیشی: "یاسای خواستیش (قانون التلب)، كە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، هەموو ئەو كەسانەی جێگیر كردووە لەسەر كار، كە بە گرێبەست و وانەبێژ لە دامەزراوەكانی دەوڵەت كاردەكەن و بە گوێرەی قیدەم و بەو فەرمانبەرانەشەوە، كە بە پێی گرێبەستی پارەداركراوی خودی كاردەكەن لە وەزارەتی كارەبا.

هەروەها رایگەیاند، ئەمە جگە لە بەردەوامی بەخشینی مۆلەتی 5 ساڵ و دابینكردنی پلەی وەزیفی بۆ حەشدی شەعبی و حەشدی هۆزەكان.

بەڕێوەبەرە گشتییەكە ئەوەشی رایگەیاندووە، كە هەر لە ژمارەی رۆژنامەی ناوبراودا یاسای قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمە پیشەسازییە خۆراكییەكان و بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بڵاوكراوەتەوە، كە بەرهەمی ناوخۆییان هەیە بەگوێرەی ڕۆژنامەی كشتوكاڵی. 

ڕۆژنامەی "وەقائع"ی عیراقی بە تێرو تەسە‌لی بودجەی ئیتحادی و یەك بە یەكی دەروازەكانی بۆ سالی 2019  لە خۆگرتووە، كە پشكی هەرێمی كوردستانیش لەو یاسایە بە 12:67% جێگیركراوە.

هـ ـ ح