توركیاو قەتەر هاوپەیمانییەكی هەواڵگری‌و سەربازی لەدژی كورد پێكدەهێنن

کوردستان

11/02/2019‌ 4398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە: احوال تركیە
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
لەكاتێكدا هێزەكانی سوریای دیموكرات دوا شەڕی خۆیان دژ بەگروپی چەكداری داعش بەڕێوە دەبەن‌، هەردوو لایەنی حكومەتی سوریا و كوردیش بەردەوامن لەسەر گفتوگۆكانیان بۆ گەیشتن بەڕیكەوتن، توركیاو قەتەر سەرقاڵی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكن.


رامی عەبدولرەحمان، بەرپرسی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت: هەردوو هەواڵگری توركیا و قەتەر كار بۆ درووستكردنی هیزێك لەرۆژهەڵاتی فورات دەكەن بەئامانجی شەركردن لەگەڵ هێزەكانی سوریای دویموكرات (قسد)، ئەویش بەپاساوی بڵاوكردنەوەی هێمنی‌و ئاسایش لەو دەڤەرە .
 
هەر لەسەرەتای ساڵی ٢٠١١ و بەدریژایی شەڕی ناوخۆی سوریا ، هەریەك لەتوركیا و قەتەر ، كاریان لەسەر هەڵگیرساننی فیتنەو ناكۆكی تایەفی‌و نەتەوەیی لەو وڵاتە كردووە ، یارمەتی زۆرینەی ئەو گرووپە چەكدارییانەی ناو سوریایان داوە ، كە گروپی چەكداری توندرەو بوون.

روانگەی سوریی ئۆپۆزیسۆن، كە بارەگاكەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، پێیوایە ئەو هێزی قەتەر و توركیا بەتەمان دروستی بكەن، لە بنەرەتدا بۆ نانەوەی ئاژاوە و دروستكردنی فیتنەیە لەنێوان كوردو عەرەب بەپاساوی شەڕكردن دژی (قسد).

رامی عەبدولرەحمان، پرسیاری ئەوە دەكات كاتێك داعش دەستی بەسەر لەسەدا ٣٠ خاكی سوریادا گرت بۆچی قەتەر یارمەتی ئەو هێزانەی نەدەدا، كە شەڕ دژی بكەن ، بەڵام دوای كۆتایی هاتنی داعش ئەو هێزانە دەردەكەون، ئایا ئەوە پلانێكی قەتەری توركییە بۆ دروستكردنی گیروگرفت لەو ناوچانە؟

هێزەكانی سوریای دیموكرات رۆژی شەممە رایگەیاند، ئەوان لای خۆیانەوە دەستیان كردووە بە "شەڕی یەكلاكەرەوە" بۆ كۆتاییهینان بە گروپی داعش ، كە ئەوانەی ماونەتەوە لەدوا مۆڵگەكانی خۆیان لەرۆژهەڵاتی وڵات خۆیان قایم كردووە .
 
داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامییان لەسەر خاكی عێراق و سوریا راگەیاند ، كە رووبەرەكەی بەقەد رووبەری وڵاتێكی وەك بەریتانیا بوو .