دوو ژن كێبڕكێ‌ دەكەن
یەكێتی پێش 18ی مانگ كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان یەكلادەكاتەوە

sharpress.net

889 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/02/2019‌

شارپرێس: سیڤان ئازاد
یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پێش 18ی ئەم مانگە، كە وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستانە، كاندیدەكەی بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و وتەبێژی یەكێتی بۆ شارپرێس رایگەیاند، كە كاندیدەكەیان بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێش هەژدەی ئەم مانگە یەكلادەكەنەوە.

لەبارەی میكانیزمی یەكلاكردنەوەی كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆكی پەرلەمان، سەعدی پیرە رایگەیاند، میكانیزمی یەكلاكردنەوەی مەكتەبی سیاسی قسەی لێدەكات ئەگەر بەپێویستی زانی دەیباتە سەركردایەتی و ئەگەرنا لە مەكتەبی سیاسی یەكلادەكرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس لەناو یەكێتی نیشتمانی دوو ژن كێبڕكێ دەكەن بۆ ئەوەی ببنە كاندیدی حیزبەكە بۆ سەرۆكی پەرلەمان، ئەوانیش بریتین لە بێگەرد تاڵەبانی‌و رێواز فایەق.

هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی چەند سیناریۆیەكی دیاریكردووە، بۆ دیاریكردنی یەكێك لەو دوو ژنە بۆ كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان، كە سیناریۆكانیش لەوە پێكهاتوون، سەركردایەتی دەنگ بەیەكێكیان بدات، یان لەناو فراكسیۆنی یەكێتی یەكێكیان بەدەنگدان هەڵبژێرێت، سیناریۆی سێیەمیش ئەوەیە، هەردووكیان وەك كاندیدی یەكێتی لەكۆبوونەوەی پەرلەمان خۆیان هەڵبژێرن‌و پەرلەمان دەنگی بەكامیاندا، ئەوەیان ببێتە سەرۆكی پەرلەمان.

یەكێتی 21 كورسی پەرلەمانی كوردستانی هەیەو هێزی دووەمی هەرێمە، كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی بۆ یەكلابووەتەوەو رەنگە لەكابینەی داهاتووش، جێگری سەرۆكی حكومەت بدرێت بەكاندیدی یەكێتی، كە بۆ ئەو پۆستە ناوی قوباد تاڵەبانی دەهێرێت.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved