شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاند، به فه‌رمانی به‌رهه‌م ساڵح نوسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه ده‌کرێته‌وه و هاوڵاتیانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌و نوسینگه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به گه‌ڕانه‌وه بۆ سلێمانی بکات ده‌توانن پاسپۆرت وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به شارپرێس-ی راگه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح فه‌رمانی کردووه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عیراق به زووترین کات رێوشوێنی کردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی رانییه ته‌واو بکه‌ن.
به‌پێی بڕیاره‌كه، رۆژی چوارشەممە 13-2-2019 به ئاماده‌بونی هه‌یسه‌م فازیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عیراق نوسینگه‌که بکرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رونیکرده‌وه، "به‌رهه‌م ساڵح پشتیوانی جێبه‌جێکردنی داخوازی و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه ده‌ستوریه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێم ده‌بێت، وه‌ک چۆن هه‌وڵیدا به‌شی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌مانبه‌ر و مووچه خۆرانی کوردستان له بودجه‌ی عیراق جێگیر بکرێت، که به‌هۆیه‌وه کوردستان له گرفتی پاشه‌که‌وت و دواکه‌وتنی مووچه رزگاری ده‌بێت".
ه.م