سعودیه‌ داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانان بپارێزێت

sharpress.net

2563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/02/2019‌

شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌ باس له‌و ده‌ستكه‌وته‌ سه‌ربازیانه‌ ده‌كات كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ سوریا به‌ده‌ستى هێناوه‌، ده‌شڵێت، دژى توركیا وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ له‌ رێگه‌ى پاڵپشتى كردنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ باكورى سوریا.

عادل جوبه‌یر، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌ له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CBSی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ربازیه‌ى وڵاته‌كه‌ى به‌شدارى تێدا كردوه‌ بریتییه‌ له‌ شكستهێنانى داعش له‌ عێراق و نزیكبوونه‌وه‌ى شكستى ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ سوریا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "من بڕوام وایه‌ ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى پراكتیكى داعشمان له‌ عێراق شكستپێهێنا له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌ سوریاش كۆتایى پێده‌هێنین، ئه‌مه‌ریكاش به‌شداریه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌م پڕۆسه‌یه‌دا له‌ میانى راوه‌دونانى رێكخراوه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى بنكه‌ ئاسمانیه‌كانى ئینجه‌رلیكه‌وه‌ له‌ توركیاو بنكه‌كانى قه‌ته‌ر و كه‌شتیه‌گه‌لیه‌ فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌كانى".

جوبه‌یر به‌ ناراسته‌وخۆ دژى توركیا وه‌ستایه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ پاڵپشتىكردنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، گوزارشتى له‌وه‌ش كرد، پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا دۆخى ئێستا له‌ رۆژهه‌ڵاتى سوریا بپارێزێت، به‌ پارێزگارىكردن له‌و ناوچانه‌ى له‌ ژێر ده‌ستى شه‌ڕڤاناندایه‌.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا هاوپه‌یمانیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌ ده‌بات دژى رێكخراوى داعش و سعودیه‌ش پاڵپشتى لێده‌كات.




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved