به‌ریتانیا: پێویسته‌ ئاماده‌بین بۆ به‌رپێگرتنى مه‌ترسیى رۆكێته‌ روسییه‌كان

sharpress.net

653 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/02/2019‌

شارپرێس: حلمى ره‌سوڵ ره‌زا
وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا رایگه‌یاند، پێویسته‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌بێت بۆ به‌رپێگرتنی مه‌ترسی رۆكێته‌ نوێیه‌كانی روسیا.

گافین ویلیامسون، وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا له‌ وتارێكیدا له‌به‌رده‌م په‌یمانگه‌ى پاشایه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ربازى له‌ له‌نده‌ن رایگه‌یاند، "پێویسته‌ رێگه‌ له‌و پێشلێكاریانه‌ى روسیا بگرین كه‌ كردویه‌تییه‌ سه‌ر په‌یماننامه‌ى له‌ناوبردنى رۆكێته‌ ناوه‌ندو كورت ماوداكان، پێویسته‌ ئاماده‌ش بین مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ بكه‌ین كه‌ خۆى له‌ كۆسیسته‌مى رۆكیته‌ تازه‌كانى روسیا ده‌بینێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستى كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى كۆسیسته‌مه‌ بهێنێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "روسیا هه‌ڵده‌ستێت به‌ نوێكردنه‌وه‌ى جبه‌خانه‌ سه‌ربازیه‌كانى به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆماره‌ سه‌ربه‌خۆكانى سۆڤیه‌تى پێشوو له‌ نمونه‌ى جۆرجیا و ئۆكرانیا بۆ باوه‌شى وڵاته‌كه‌ى".

وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا راشیگه‌یاند، "كشانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌لێكى چاوه‌ڕواننه‌كراوى پێده‌دات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رێگایانه‌ى هه‌بونمان له‌ جیهاندا به‌هێزده‌كات و كاریگه‌رى چه‌كه‌كانمان زیاد ده‌كات، ناشبێت شه‌رم له‌ به‌رزه‌فڕیه‌نمان بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ هێز سه‌ربازیه‌كانمان".

رونیشیكرده‌وه‌، "هاوپه‌یمانێتى نوێ دروست ده‌كه‌ین و هاوپه‌یمانێتیه‌ كۆنه‌كان زیندو ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ هه‌مووشى گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و په‌یامه‌ بگه‌یه‌نین ده‌ره‌وه‌".




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved