پێده‌چێت وڵاتانی ئەوروپا و روسیا مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی رابگرن

sharpress.net

592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/02/2019‌

شارپرێس:
ئەوروپا گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی کە بژاردەی بەکارهێنانی یۆرۆ لە ئاڵۆگۆڕە داراییەکانیاندا بۆ شوێنگره‌وه‌ی دۆلار سوود بەخش دەبێت.

بەپێی هەوڵێکی ئاژانسی سپۆتینگ-ی ڕوسی، ئەلکساندێر پانکین، جێگری وەزیری کاروباری روسیا رایگه‌یاندووه‌، پێشنیازی وازهێنان له‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ مامه‌ڵه‌ داراییه‌كاندا له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی ئەوروپاوه‌ دەهێنرێنە بەرباس و مۆسکۆش ئەو ئەگەرانە شڕۆڤە ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "لە داهاتوودا پێدەچێت ئاڵۆگۆڕە بازگانییەکانمان لە كه‌رتی نەوت و غاز بە یۆرۆ ئەنجامبدرێن، بەڵام ناتوانێت بوترێت کە ئەم بژاردەیە لە ساڵی 2019 جێبەجێ دەکرێت یاخود نا".
 
پێشنیازی گۆڕینی دراوی ئه‌مه‌ریكی به‌ یۆرۆ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا و روسیاوه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای ئابوری به‌سه‌ر روسیا و ئێران و چیندا سه‌پاند و رێگه‌ی له‌ مامه‌ڵه‌كردنی وڵاتانی ئه‌وروپا گرت له‌گه‌ڵ روسیا و ئێراندا.

کۆتایی ساڵی 2019 بڕیارە هێڵی بۆری غاز (پڕۆسەی باکووری2) کە ڕوسیا بەرەو ئەڵمانیا لە داوێنی دەریای باڵتیکەوە ده‌ڕوات، دەکرێتەوە، وڵاتانیی ئەوروپا له‌ 8ی فیبرایەر لەبارەی ئەم پڕۆژەوە گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن.




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved