شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و عادا عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، جه‌ختیان له پێویستی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور کردەوە.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه، ئێوارەی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا كۆبونه‌ته‌وه و باسیان له‌دوا پێشهات و گۆڕانكارییه ئه‌منی و سیاسییه‌كان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هاوكات باس له پێویستی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت کراوه له پێناو باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی هاونیشتمانیان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له باره‌ی یه‌كخستنی دید و بۆچوونی هێزه سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به جیاوازه‌كان و پاراستنی سه‌روه‌ری و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و سه‌رخستنی به‌ره‌ژه‌وه‌ندی نیشتمانی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا.
ه.م