شارپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی عوده‌ی، كوڕه گه‌وره‌ی سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی پێشووی ڕژێمی به‌عس ده‌درێت، سه‌دام بۆ ڕزگاربوونی كوڕه‌كه‌ی بڕیاری نوسینی چاپی قورئانێك به‌خوێنی خۆی ده‌دات.
پێگه‌ی ئه‌تڵه‌س ئه‌بسكۆرا له‌زاری عه‌باس شاكر جودی، شاعیر و خۆشنووسی عێراقی بڵاویكرده‌وه، له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كاتێك عوده‌ی ڕوبه‌ڕوی هه‌وڵێكی تیرۆركردن بوه‌وه، سه‌دام حسێن له‌نه‌خۆشخانه سه‌ردانیكردوه‌و بڕیاریداوه گه‌ر كوڕه‌كه‌ی ڕزگاریببێت‌و دووباره بگه‌ڕێته‌وه نێو ژیانی ئاسایی، ئه‌وا قورئانێك به خوێنی خۆی ده‌نوسێته‌وه.
عه‌باس شاكر ئه‌و خۆشنووسه‌یه كه داروده‌سته‌كه‌ی سه‌دام پێشنیازی كاره‌كه‌ی بۆ ده‌كه‌ن‌و سه‌دامیش ڕه‌زامه‌ند ده‌بێت، بۆ نوسینه‌وه‌ی ئه‌و قورئانه وه‌ك عه‌باس شاكر ده‌ڵێ، نزیكه‌ی 27 لیتر له خوێنی سه‌دامی به‌كارهێناوه، كه كۆی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و قورعانه 605 لاپه‌ڕه بووه‌و هه‌موو ئایه‌ته‌كانی قورئانی له‌خۆگرتووه.
خۆشنووسه عێراقیه‌كه باس له ڕۆژانی سه‌ختی كاركردنی ده‌كات له‌و بیرۆكه سه‌یره‌ی سه‌دام حسێن، كه به‌هۆیه‌وه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، به‌شێكی زۆری بینایی له‌پێناو ئه‌و كاره‌دا له‌ده‌ستداوه‌و هیچ چارێكیشی نه‌بووه جگه له‌وه‌ی كاره‌كه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
له‌یه‌كێك له‌و جارانه‌ی عه‌باس شاكر دووچاری ئازاری چاوه‌كانی ده‌بێت، خێزانه‌كه‌ی پێیده‌ڵێت ئه‌و ئازاره به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه خودا له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی بۆ سه‌دامی ده‌كات لێی توڕه‌یه.
هه‌ڵاتن‌و ده‌رچوون له‌عێراق یه‌كێك بووه له بیرۆكه‌كانی شاكر، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پاسپۆرتی عێراقی نه‌بووه، نه‌یتوانیوه عێراق‌و ئه‌و كاره‌ش جێبهێڵێت كه سه‌دام به‌سه‌ریدا دابووی.
ڕ . ج