عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: ڕێكخه‌ری گشتی ‌و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان هه‌ر بوونی نیه‌

sharpress.net

2321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/02/2019‌

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌خنه‌ له‌بزوتنه‌وه‌كه‌ی ده‌گرێت‌و ده‌ڵێ "جڤاتی نیشتمانی لاواز بووه‌ و نه‌مانتوانیوه‌ ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كانیشتمان دیاریبكه‌ین".

عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، ڕه‌خنه‌ی له‌ئۆرگانه‌ باڵاكانی حزبه‌كه‌ی گرت‌و وتی:"ڕێكخه‌ری گشتی ‌و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن هه‌ر بوونی نیه‌".

له‌باره‌ی به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "یه‌كێتی ‌و پارتی ده‌ستی ده‌ستی به‌ گۆڕان ده‌كه‌ن‌، وه‌ك كارتی فشار له‌حكومه‌ت به‌كاریده‌هێنن‌و دواتر گۆڕِان بێبه‌شده‌كرێت له‌و ئیستیحقاقه‌ی هه‌یه‌تی" ده‌شڵێت:"جاره‌كه‌ی تر  له‌ڕوی پۆسته‌وه‌ به‌هێزبووین به‌ڵام لاواز به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ‌و پارتی ده‌ركه‌وتین".

عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه‌ به‌وته‌ی خۆی ناڕازییه‌ له‌ سیاسه‌تی ئێستای بزوتنه‌وه‌كه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاتره‌ به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی حزبه‌كه‌ی نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی.

ڕ. ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved