پاش 30 ساڵ له‌ فه‌تواكه‌ى خومه‌ینى بۆ حه‌ڵاڵ كردنى كوشتنی، سه‌لمان روشدى نایه‌وێ چیتر خۆی حه‌شاربدات

sharpress.net

2380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/02/2019‌

شارپرێس.. وه‌رگێران: حلمى ره‌سول ره‌زا
نووسه‌ر سه‌لمان روشدى دووپاتى ده‌كاته‌وێ ئیتر نایه‌وێ به‌ خۆحه‌شاردان بژى، ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادى تێپه‌ڕینى 30 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و فه‌توایه‌ى دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران ایه‌ الله خومه‌ینى ده‌رهه‌ق به‌ ناوبراو ده‌رى كرد به‌ حه‌ڵاڵ كردنى خوێنه‌كه‌ى به‌هۆى نوسینى كتێبى (ئایات شه‌یتانیه‌).
ژیانى نوسه‌ر له‌ 14ى شوباتى 1989 ژیانى گۆڕا كاتێ خومه‌ینى فه‌رمانى كرد به‌ حه‌لال كردنى خوێنى، ئه‌مه‌ش له‌دواى ئه‌وه‌ هات خومه‌ینى واى دانا نوسینى (ئایات شه‌یتانیه‌) دژى ئیسلامه‌ و تارانیش ساڵ به‌ ساڵ درێژه‌ى به‌م فه‌توایه‌دا.
ناوبراو له‌ میانى سه‌ردانیكیدا بۆ پاریس قسه‌ى بۆ ئاژانسى (فرانس پرێس) كردو گوتى : نامه‌وێ به‌ نهێنى و خۆحه‌شاردان بژیم.
روشدى بۆ ماوه‌ى 13 ساڵ به‌ناوى خوازراوه‌و ژیاوه‌ له‌ ژێر چاودێرى كردنێكى ورد و به‌رده‌وامى پۆلیسدا، و هه‌ندێ كه‌س به‌ مه‌زنترین نوسه‌رى داده‌نێن له‌ پاش (روبندرونات تاغور).
ناوبراو له‌ مانگى ئه‌یلولدا گوتى: ئه‌و كات ته‌مه‌نم 41 ساڵ بو، ئێستاش 71 ساڵم ، پێوست ناكات باسى دۆخى ئێستا بكه‌ین. ئێمه‌ له‌ جیهانێكدا ده‌ژین گۆرانكارى زۆر به‌سه‌ر بابه‌ته‌كانیدا هاتوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر خێرا, ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر كۆنه‌، بابه‌تى زۆر تر هه‌یه‌ پێویسته‌ لێی بترسین و كه‌سانى تر هه‌ن پێویسته‌ بكوژرێن.
روشدى له‌ 11ى ئه‌یلولى 2001 وازى له‌ به‌كارهێنانى ناوى خوازراو هێنا، واته‌ پاش سێ سال به‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تاران واز له‌ هه‌ره‌شكردن هێنا له‌و ناوبراو. به‌ڵام پۆلیس به‌ جل و به‌رگى مه‌ده‌نیه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌رگاى باره‌گاى شوینى چاپكردن له‌ پاریس وه‌ستابون له‌ كاتى چاوپیكه‌وتنى ئاژانسى فرانس پرێس ى فه‌ره‌نسى له‌گه‌ڵیدا و ژماره‌یه‌كى تریش له‌ نزیك ئه‌و شوینه‌ بوون.
پێش ماوه‌یه‌ك له‌ كاتى ئاماده‌كردنى پێشانگایه‌كى كتێبدا له‌ رۆژهه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا روشدى دووپاتیكرده‌وه‌ ئێستا یانێكى زۆر ئاسایى به‌سه‌ر ده‌بات له‌ شارى نیویۆرك بۆ ماوه‌ى دوو ده‌یه‌یه‌ و به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رى ژێر زه‌وى هات و چۆ ده‌كات.
مشت و مرێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو
ئایات شه‌یتانیه‌ پێنجه‌مین كتێبى روشدى بوو، له‌ كتێبى ژماره‌ 18 ده‌و كۆتاییدا له‌ ژێر ناونیشانى (ماڵى ئالتونى) باسى ژیانى پیاوێك ده‌گێرێته‌وه‌ له‌ بۆمباى، تیایدا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات له‌ نیویۆرك خۆى بینیه‌وه‌ته‌وه‌ و هه‌ول ده‌دات له‌ رابردو رزگارى بێت.
ناوبراو ده‌لێ: ساڵه‌كانى ناره‌زایه‌تى تاریك كه‌ پلان و ته‌قینه‌وه‌و كوشتنى یه‌كێك له‌ وه‌رگێره‌كانى كتێب و برینداركردنى دوانى تر به‌هۆى چه‌قۆ و فیشه‌كه‌وه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ رووداوه‌كان ماوه‌یه‌كى زۆر دورودرێژه‌ روویانداوه‌. ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ى ئایات شه‌تانیه‌ى تێدا نوسیوه‌ ئیسلام بابه‌تى مشت و مڕو گفتوگۆ نه‌بوه‌، له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ روویاندا له‌ رۆژئاوا واى كرد خه‌ڵكى زۆر زیاتر له‌سه‌ر ئیسلام بزانێ. به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌م كتێبه‌ تێگه‌یشتن كه‌ مه‌به‌ست لێی گێرانه‌وه‌یه‌ك بو ده‌رباره‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له‌ باشورى ئاسیاوه‌ ده‌هاتن بۆ له‌نده‌ن.
هاوڕییه‌كى نوسه‌رى روشدى به‌ ره‌سه‌ن پاكستانى – حه‌نیف قوره‌یشى- ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مرۆ هیچ كه‌سێك ناوێرێ ئایات شه‌یتانى بنوسێته‌وه‌ نه‌وه‌ك بلاوكردنه‌وه‌ى. قوره‌یشى كه‌ كتیبى ئه‌بومى ره‌شى نوسیوه‌ باسى ئه‌وه‌ ده‌كات چۆن گه‌نجه‌ موسلمانه‌ بریتانیه‌كان خۆیان به‌ره‌و توندره‌وى ده‌برد، و كاتێ ره‌شنوسى كتێبه‌كه‌ى روشدى خویندۆته‌وه‌ پێشبینى ئه‌وه‌ى نه‌كردوه‌ ببێته‌ مایه‌ى مشت و مڕ.
ناوبراو ده‌ڵی: هیچ شتیكى واى تیدا نه‌بو ببێته‌ هۆى ناره‌زایى ئوسوڵیه‌كان، وه‌ك كتێبێك ته‌ماشام كرد باسى تێكچونى عه‌قڵى و نوێكردنه‌وه‌ و گۆرانكارى ده‌كات.
ململانێ له‌سه‌ر ده‌مارگیرى
لاى خۆیه‌وه‌ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نوسى هیندى (سلیل تریباسى) له‌ (یانه‌ى قه‌له‌مى نێوده‌وله‌تى) و به‌رگریكار له‌ مافى نوسه‌ران هیواى وابو ده‌زگا چاپه‌مه‌نیه‌ سه‌ره‌كیه‌كان ئازایه‌تى ئه‌وه‌یان تێدا بێت دووباره‌ -ئایات شه‌یتانیه‌- چاپ بكه‌نه‌وه‌.
ناوبراو گوتى : به‌ته‌واوه‌تى هیوا بڕاو نیم، به‌لام گومانى تێدا نیه‌ كێشه‌ى روشدى چاودێرى خودى دروست كرد، و ئێستا سه‌یرى زۆر بابه‌ت وه‌ك حه‌رام ده‌كرێت، له‌ هیندستاندا كه‌ ململانێى نه‌ته‌وه‌یى هیندۆسى هه‌یه‌، خه‌لك زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ باس له‌ خواوه‌نده‌كانى هیندۆس ده‌كه‌ن و نازانى باسى چیت بۆ ده‌كه‌ن، و هه‌ره‌شه‌ى گروپه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كه‌ بۆته‌ دیارده‌یه‌كى به‌رچاو.ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوه‌ له‌ جیاتى حكومه‌ت خه‌لكانى تر ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى پیاوانى ئایینى ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه‌ هانى رقى خه‌لكى ده‌ده‌ن به‌وه‌ى بلاوكراوه‌یه‌كیان به‌ دل نیه‌.
هۆشدارى ئه‌وه‌شى داوه‌ ئه‌م دۆخه‌ بۆ نوسه‌ران مه‌ترسیداره‌، ئه‌وه‌ى روو ده‌دات ركابه‌ریه‌ بۆ ده‌مارگیرى، وه‌ك ئه‌و رێسایه‌ى ئه‌گه‌ر موسلمانه‌كان رێگه‌ له‌ بلاو كردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى كاركاتۆرى بگرن له‌ دانیمارك، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ له‌ هیندو پاكستان رێگه‌ له‌ نوسه‌رێكى مه‌سیحى یان هیندۆسى نه‌گرین له‌سه‌ر وته‌یه‌ك.
شون غالاغر له‌ رێكخراوى –پینوینى چاودێری- له‌ له‌نده‌ن ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ جیهان پیشكه‌وتنێكى وه‌ها به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ له‌ كاتى كیشه‌كه‌ى روشدیه‌وه‌، زگرنگه‌ پاریزگارى له‌ ئازادى راده‌ربڕین بكه‌ین و ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ بكه‌ینه‌ گفتوگۆى رۆشنبیرى.
له‌ كۆتاییدا روشدى زۆر به‌ توندى وه‌لامى پرسیارێكى دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌شیمان بونه‌وه‌ى له‌ نوسینى كتێبه‌كه‌ى و گوتى : ئه‌و له‌ هیچ شتێك په‌شیمان نییه‌.







ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved