به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا: له‌هه‌فته‌كانی داهاتوودا سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا ده‌ست به‌كشانه‌وه‌ ده‌كات

sharpress.net

307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/02/2019‌

شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات.

جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف فۆتیل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌به‌ر ڕۆشنایی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به‌كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا ده‌كرێت.

جۆزێف فۆتیل ڕه‌تیشیكرده‌وه‌ به‌شێك له‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ له‌سوریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێن.

ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی سوپای ئه‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا، به‌ڵام ده‌شڵێت، جارێ نازاندرێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع چی ڕووده‌دات.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved