نه‌ته‌نیاهۆ وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل دایه‌وه‌

sharpress.net

1549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/02/2019‌

شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هاوشێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئێران بۆ سڕینه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ڵامی تاران ده‌داته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی یه‌دوڵا جوانی، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشبكاته‌ سه‌ر ئێران، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سڕێته‌وه‌، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ڵامێكی توندی ئێرانی دایه‌وه‌.

نه‌ته‌نیاهۆ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئێران پڕكێشی ئه‌وه‌ بكات ‌و هه‌وڵ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ته‌لئه‌بیب بدات، ئه‌وا ئه‌مساڵ دواین ڕۆژیان ده‌بێت كه‌ ئاهه‌نگی شۆڕشه‌كه‌یان بگێڕن" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌م بۆ كۆتایهێنان به‌ ڕژێمی ئێران.

جوانی وتیشی، "سەڕەرای ئەو توانا سەربازیی و بەرگرییەی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیەتی، بەڵام جەسارەتی ئەوەی نییە تەنانەت یەک گولەشمان ئاڕاستە بکات".

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved