هه‌ڵوێستی جۆن بۆڵتن به‌رامبه‌ر (40)ه‌مین ساڵیادی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران

sharpress.net

2304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/02/2019‌

شارپرێس:
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا پێشتر  بانگەشەی ئه‌وه‌یكرد، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمساڵ یادی چل ساڵەی ناکاتەوە، کاردانەوەی بەرانبەر بەو یاده‌ی ده‌ربڕی.

جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە پاش ئەوەی کە ملیۆنان کەس لە ڕێپێوانێكدا له‌چلەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشدا بەشدارییان کرد، لە پەیامێکدا بە دووبارەکردنەوەی بانگەشە دژە ئێرانییەکانی خۆی دوباره‌ نووسیویه‌تی، پاش چل ساڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە کردەوەدا بەبەڵێنەکانی بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە مافی هاوڵاتیانی خۆی بێهیوا بووە.

بۆڵتن وتیشی، چلەمین ساڵیادی دەسەڵاتداری ئێران تەنها پیشاندەری چوار دەیە شکست و بەڵێنی جێەجێ نەکراوە، کە دەبێت کۆتایی بە ئاوا دۆخێک بهێنرێت.

بۆڵتن هاوتای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یەکێک لەو سێ کەسە بوون، کە زۆرترین لێدوانی توندیان له‌مساڵدا به‌رامبه‌ر ئێران هه‌بووه‌.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved