شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ند خاڵێكیان وه‌ك دیدی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزب بۆ قۆناغی داهاتووی حوكمڕانی له‌هه‌رێم داڕشتووه، شارپرێس ده‌قی ئه‌و خاڵانه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ده‌قی ئه‌و دیده هاوبه‌شه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه، هه‌ردوولا دیدی خۆیان له 18 خاڵدا بۆ قۆناغی داهاتووی حوكمڕاكی له‌هه‌رێم خستوه‌ته‌ڕوو، كه گرنگترین خاڵه‌كان بریتین له:
هه‌ردوولا كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.
هه‌ردوولا هه‌وڵده‌ده‌ن دوور له‌ململانێی سیاسی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك ده‌ستنیشانبكه‌ن، هاوكات ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیش بكه‌ن.
پارتی‌و یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ن له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكه‌ن.
ده‌قی دیدی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی
ڕ . ج