شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی تیرۆریستی 200 کەسی لە ڕومادی ڕاگهیاند.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سومەریەنیوز، سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای ئەنبار ڕۆژی دووشەمە ڕایگەیاند، کە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و دژە تیرۆری ئەو پارێزگایە بە هاوکاری تیمی (السقور) توانیی تاقمێکی تیرۆریستی لەنێو ببات کە ئەم تاقمە تیرۆریستییە نزیکەی 200 ئەندامی پەیوەست بهگروپی داعش بوون.
ئاژانسەکە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، ئەم سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە، ئهو کەسانە لەكردهوه تیرۆرستیهكانو بەئامانج گرتنی مەدەنییەکان و هێزە ئەمنییەکان لە ئەنبار و هەروەها تەقینەوەی سەیارە بۆمبڕێژکراو وبۆمبدانانی شەقام وڕێگاکان و کوشتنی (العزاری) سەربازی سوپای عێراق لە فەلوجە و (سلێمان ئەبو نمر) یەکێک لە فەرماندەکانی بزوتنەوەی فەتحدا بەشدارییان کردووە.
داعش لەسێدارەدانی عوزاری پاش بەبارمتەگرتنی لە شاری فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار گرتە ئەستۆ، کارێک کە کاردانەوەی فەرمیی وخەڵکی بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕ . ج