یۆڤانتۆس دەیەوێت محەمەد سەلاح بكرێت

sharpress.net

97 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/02/2019‌

شارپرێس:
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە یانەی یۆڤانتۆس بەنیازی كڕینی محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزییە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی یۆڤانتۆس بۆ كڕینی ئەو یاریزانە میسرییە گرێبەستێكی 200 ملیۆن یۆرۆیی ئامادەكردووە.

هەروەها رۆژنامەكە بڵاویكردەوە، كە یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت محەمەد سەلاح بكاتە جێگرەوەی پاولۆ دیبای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی، بەهۆی ئەوەی ئاستی دابەزیوە.

سەلاح ئێستا لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، كە 17 گۆڵ گۆڵكاری خولی ئینگلیزییە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved