كیم كارداشیان تووشی نەخۆشی "گەڕی پێست" دەبێت

تەندروستی

12/02/2019‌ 1631 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم كاردیشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی ئاشكرایكرد، كە تووشی "گەڕی پێست" بووە، 

كیم كاردیشیان ئاشكراشیكردووە، بۆ چارەسەر سوود لەوەرگرتنی جۆرە چارەسەرێكی سروشتی چینی دەبینێت، بۆ ئەوەی لەو نەخۆشییە چاك بێتەوە.

كیم كاردیشیان لەبارەی ئەو نەخۆشییەوە نیگەرانی خۆی دەربڕیوەو رایگەیاندووە، بەو هۆیەوە بەشێك رەنگی پێستی گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

ئەو ئەستێرەیەی ئەمریكا، بڕیارە بۆ ماوەی شەش هەفتە لەسەر یەك چارەسەرە چینییەكە وەربگرێت‌و دواتر پشكینینی تر ئەنجامبدات.

هـ ـ ح