ڤیدیۆی بڕینی قژ بەلێزەر.. كۆتا داهێنان لەئارایشتگەی ژنان

جیهان

12/02/2019‌ 486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئالبرتۆ ئۆلمیدۆ، كە ئارایشتێكی ئیسپانییە، لەرێگەی داهێنانێكی نوێ‌-وە، قژی ئەو كچ‌و ژنانە چاك دەكات، سەردانی ئارایشتگاكەی دەكەن.

داهێنانەكەی ئالبرتۆ ئۆلمیدۆ، بەكارهێنانی ئامێرێكی لێزەرە، كە لەرێگەیەوە قژی خانمانی پێ چاك دەكات‌و دواتر ئارایشیان بۆ دەكات.

ئۆلمیدۆ ماوەیەكی زۆرە لەبواری جوانكاری ئافرەتان كار دەكات‌و لەناو مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ناوبانگێكی گەورەی هەیە.

هـ ـ ح