لەتوركیا قەدەغە لەسەر پێگە ئەلیكترۆنییە سێكسییەكان هەڵدەگیرێت

هەمەڕەنگ

12/02/2019‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای دەستووری توركیا، ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە، كە درابوو بۆ قەدەغەكردنی پێگە ئەلیكترۆنییە سێكسییەكان.

بڕیارەكە لەلایەن دەستەی پەیوەندی ‌و تەكنەلۆژی‌و زانیاری دەركرابوو، بەڵام دادگای دەستووری بڕیارەكەی هەڵوەشاندووەتەوە.

بڕیارەكە كاردانەوەی دروست كردووە، كە زۆرێك لەناوەندەكان رەخنەیان لێگرتووەو بەو هۆیەشەوە، دادگای دەستووری هاتووەتە سەر هێڵ‌و بڕیارەكەی هەڵوەشاندووەتەوە.

هــ ــ ح