نەتەوەیەكگرتووەكان سامانی رێكخراوی داعش ئاشكرادەكات

sharpress.net

528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/02/2019‌

شارپرێس:
ڤلادیمێر فۆرۆنكۆف، جێگری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری تیرۆر، سامانی رێكخراوی داعشی ئاشكراكرد.

ڤلادیمێر فۆرۆنكۆف، لەمیانی لێدوانێكی ئاشكرایكرد، كە سامانی ئێستای رێكخراوی داعش لەنێوان 50 بۆ 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە.

ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەكگرتووەكان ژمارەی چەكدارانی داعشیشی لەعێراق‌و سوریا ئاشكراكردو رایگەیاند، چمارەی چەكدارانی داعش لەئێستادا لەنێوان 14 بۆ 18 هەزار چەكدارن‌و لەو ژمارەیەش سێ‌ هەزاری چەكداری بیانین.

ڤلادیمێر فۆرۆنكۆف، جەختیشیكردووەتەوە، كە هێشتا مەترسی داعش لەسەر چەند ناوچەیەك ماوەو هۆشداریداوە، كە دەبێت وڵاتانی جیهان بەردەوامبن لەرووبەڕووبوونەوەیان.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved