تەنیا 30 ساڵت بەردەمدایە.. ئەو مەترسی-یانەی هۆكارن بۆ لەناوبردنی مرۆڤایەتی

جیهان

12/02/2019‌ 803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەرانی ناوەندی "بیۆ"ی ئەمریكی، توێژینەوەیەكی ئیستقسائی-یان ئەنجامداوە، كە تێدا باسیان لەمەترسییەكانی سەر مرۆڤایەتی كردووە.

ناوەندی "بیۆ" لێكۆڵینەوەكەی لە 13 وڵات ئەنجامداوەو ئەو مەترسی-یانەی خستووەتە روو، كە رەنگە لە 30 ساڵی داهاتوو ببنە هۆی لەناوبردنی مرۆڤایەتی لەسەر گۆی زەوی.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە، مەترسی تیرۆر هۆكارێكە بۆ لەناوبردنی مرۆڤایەتی، ئەمە جگە لەخراپی دۆخی ئەمنی چەند وڵاتێك.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، گۆڕانی كەشوهەوا لەزۆر ناوچەی گۆی زەوی هۆكارێكی ترە بۆ لەناوبردنی مرۆڤایەتی لەسەر گۆی زەوی.

هەروەها باس لەبەرنامە ئەتمۆییەكەی كۆریای باكووریش كراوەو بەهۆكارێكی تر دەزانرێت بۆ لەناوبردنی مێژووی مرۆڤایەتی‌و قەیرانی ئابووریش یەكێكی ترە لەهۆكارەكان.

هـ ـ ح