موچەكەی قاسم

sharpress.net

3437 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/02/2019‌

جاسم عەزاوی كە یەك بووە لە سكرتێرە  تایبەتەكانی  عەبدولكەریم قاسمی یەكەم سەرۆك كۆماری دەوڵەتی عێراق  , لە یاداشتەكانی خۆیدا باسی لە بەسەرهاتێكی قاسم كردووە كە چۆن پارەو پولی تایبەتی خۆی تەخشان و پەخشان كردووە لە عەهدی دەسەڵاتی خۆیدا .

عەزاوی باسی لەوە كردووە دەڵێت : سەرۆك عەبدولكەریم قاسم لەو رۆژەی هاتە سەر تەختی دەسەڵاتداری و تا ئەو كاتەی بە ناشرینترین شێوە كوژار  ، هەرگیز خۆی مووچە تایبەتەكەی خۆی وەرنەگرت بەڵكو لە رێگەی منەوە موچەكەی وەردەگیراو و هەر خۆشم لە باتی سەرۆك واژووی وەرگرتنی مووچەكەیم دەكرد و پاش ئەوەش مووچەكەیم دەخستە نێو دەغیلەیەك ، موچەی سەرۆك قاسم 61 ساڵ لەمەو بەر وەك یەكەمین سەرۆكی كۆماری عێراق 440 دیناری عێراقی بووە ، ئەو پارەیەشی وەها تەخشان و پەخشان دەكرد كە 100 دیناری مانگانە دەدایە برایەكی بەناوی حامد لە پای ئەوەی رۆژانە حامدی برای خواردنی بۆ سەرۆك دروست دەكردو بەسەفەر تاس كە ئەو كات باو بوو بۆی دەهێنا . هەروەها 100 دیناریتری دەبەخشییە خوشكەكەی بەناوی ئوم ئەحمەد ، 40 دیناریتریشی دەدایە ئەو ئەفسەرەی نانی بەیانیانی بۆ ئامادە دەكرد .
 
ئەو 200 دینارەی  دەمایەوە لە دەغیلەكەی سەرۆك ،  200 دینارەكەشی دەكردە خەرجی كاروباری رۆژانەی خۆی ، عەبدولكەریم قاسم سەرباری ئەوەی لە دڵی كودەتاوە هاتوو خۆشی بە تراژیدیای ناشرینترین و قێزەونترین كوشتن دەسەڵاتەكەی كۆتای هات ، تاڕادەیەك هەندێ بەسەرهاتی جیاوازی هەیە كە رەنگە لەهیچ سەردەمێك دووبارە نەبێتەوە ،  بۆ وێنە باس لەوە دەكەن كە رۆژێك قاسم سەردانی نانەواخانەیەك دەكات لە بەغدای پایتەخت ، سەرنج دەدا كە (گونكی هەویرەكە) بچووكە و لەناو نانەوخانەكەیدا وێنەیەكی گەورەی خۆی هەیە ، هەر لەبەر ئەوەش داوا دەكات لە خاوەن نان كە وێنەكە بچووك كاتەوە و گونكەكە گەورەبكات ، مەبەستمە لەم بەسەرهاتانەی قاسم ئەوە بیر خەمەوە كە دەوڵەتداری بە وێنە گەورەكان یان بە ئاڵا تائیفییەكان یاخود بە دەستە درێژە مەزهەبی و هەرێمییەكان ناكرێت بەڵكو دەوڵەتداری بە تێگەیشتن بە خواست و دۆزینەوە رێگە باشەكان بۆ ژیان گەل دەكرێت ، عێراقی 61 ساڵی دوای قاسم تا ئێستا عێراقی گەندەڵ و نیقمەتی نەوت و سكانداڵی دۆلار وایكردووە كە رۆژ بەرۆژ ئەم ووڵاتە لە لیتەی گەندەڵی بخزێت و رۆژ بەرۆژیش كانسەری گەندەڵی تەنگ بەم وڵاتە دەستكردە هەڵچنێت.

رێبین عومەر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved