شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 59 سەنت بەرێژەی 0.95% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.51 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 31 سەنت بەرێژەی 0.59% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.41 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەنەگەیشتنە ئەنجامی گفتوگۆكانی چینو ئەمریكا لەبارەی بازرگانی نێوانیان هەیە، كە رەنگە نرخەكەی زیاتریش نزمببێتەوە.
هـ ـ ح