راستی نقومبوونی ژێردەریاییەكی كوریای باكوور لەكەنارەكانی ئەمەریكا

جیهان

12/02/2019‌ 2135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
چالاكوانان لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكیان خستووەتەروو، كە تێیدا دەردەكەوێت ژێردەریاییەك نقوم دەبێت و دەڵێن سەر بەكوریای باكوور بووەو لەنزیك كەنارەكانی ئەمەریكا نقوم بووە.

گۆڤاری "بوبیلر میكانیكز"ی ئەمەریكی راپۆرتێكی لە 6 ی شوباتدا بڵاوكردەوە و دەڵێت: ئەو راستییە ئاشكرا دەكات، كە پەیوەندی بەنقومبوونی ژێرئاوییەك و خاوەنداریەتییەكەوە هەیە.

گوڤارەكە دەشڵێت: ئەو وێنەیەی لەسەر تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە دەربارەی ژێردەریاییەكەو ماڵپەری فەرمی ئیدارەی ئەرشیفی نیشتمانی ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە، مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2004، هەروەها وێنەكان لەمیانی پرۆسەیەكی راهێنانی كەشتیگەلی ئەمەریكییەوە چركێنراوە و لە نمونەی ژێرئاوییەكانی دیزلی سەر بە كوریای باكوورە.

وێنەكان نموونەیەكی ژێردەریایی رەنگ زەرد دەردەخەن، پاش ئەوەی بەشێكی نقوم بووە و بە هۆی پارچەیەكی دەریای سەر بەكەشتیگەلی ئەمەریكییەوە لە نزیك كەنارەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیا راكێشراوە.

گۆڤارەكە باسی ئەوەشی كردووە ژێردەریاییەكە لە جۆری دیزلی "سانگ یاخود قرش"ە، لەوانەی كوریای باكوور بەكاری دەهێنێت و لای خۆیەوە ئەمەریكا وای دادەنێت كوریای باكوور توانا ئەتۆمییەكان و رۆكێتە درێژ مەوداكان پەرەپێدەداو دەیەوێت توانای سەربازی لەزەمین و ئاسمان پێش بخات بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر هەرەشەیەكی ئەمەریكی كە زەویەكانی بكاتە ئامانج.

كەشتیگەلی ئەمەریكا لە بەهێزترینەكانی جیهان ئەژمار دەكرێت، بەلام پلەی یەكەم ناگرێت لە رووی پارچە دەریایەكان و تەنیا 415 پارچەی هەیە، لە بەرانبەردا كەشتیگەلی كوریای باكور خاوەنی 967 پارچەیە، و بە پلەی یەكەم دێت لەسەر ئاستی جیهان لە نێو گەورەترین كەشتیگەلیەكانی جیهانە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكرێت ئەمەریكاو كوریای باكوور گەیشتوونەتە مامەڵەیەك بۆ لەناوبردنی چەكە ئەتۆمییەكانیان لە میانی لووتكەی یەكەمی مانگی حوزەیرانی رابردوو لە نێوان سەرۆكی ئەمەریكا دۆنالد ترامپ و سەرۆكی كۆریای باكور كیم جونگ ئون.

رێككەوتنەكە كوریای باكوور پایەند دەكات كار بكات لەسەر داماڵینی چەكە ئەتۆمییەكانی لەبەرانبەر گرەنتی ئەمنی بۆ پیۆنگ یانگ، بەبێ دانانی هەنگاوی رون و ئاشكرا.

وا بڕیارە لە 27 و 28 ی فیبرایر ی 2019 هەردوو سەرۆك جارێكی تر كۆببنەوە لە ڤێتنام، لە هەولێكدا بۆ تەواو كردنی مامەڵەكە.