بۆچی بانكە ناوەندییە نێودەوڵەتییەكان روویان لەكرینی زێڕ كردووە؟

sharpress.net

339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/02/2019‌

شارپرێس:
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
لەكاتێكدا مەترسسییە جیۆسیاسییەكان زیاددەكەن و هێزی دۆلاریش خەریكە گۆڕانی بەسەردا دێت ، راپۆرتە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن بانكە ناوەندییەكان لەسەرانسەری جیهاندا روویان كردووەتە كڕینی بڕێكی زۆر لە زێڕ ، بەجۆرێك لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە هاوشێوەی نەبووە.

پێگەی "بیزنیس ئینسایدەر"ی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، بەگوێرەی كۆمپانیای "برنشتاین" بۆ لێكۆڵینەوە ، كۆمەڵە هۆكارێك هەن وایان كردووە بانكەكان بەم كارە هەڵبستن ، لەوانە مەترسییە جیۆسیاسییەكان، مەترسییەكانی پەیوەست بەقەرزە حكومییەكان ، بابەتەكانی پەیوەست بە خستنەروو، هەستكردن بەوەی زێر داهاتێكی باشتر لە سەرچاوەكانی تر پەیدا دەكات .

كۆمپانیاكە لەنامەیەكدا، كە بۆ بریكارەكانی ناردووە دەڵێت: كڕینی زێڕ لەلایەن بانكە ناوەندییەكانەوە بەجۆرێك زیادیكردووە ، كە لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە بێوێنەیە.

لەئیستادا ئۆنسەیەك زێر بە ١٣١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت ، كە ئەوەش لەسەدا ١٠ ی ئەو نرخە زیاترە، كە پێنج مانگ لەمەوەبەر هەیبوو .

كۆمپانیاكە وا پێشبینی دەكات خواست لەسەر زێڕ زیادبوون بەخۆوە ببینێت ، لەكاتێكدا لەباشترین دۆخدا خستنەڕوو هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە ، ئەمەش وادەكات نرخی ئەو كانزا زەردە لای بانكە ناوەندییەكان و وەبەرهێنەرانیش وەك یەك بەرزببێتەوە.

ئەم دۆخە بۆ هەموو كاڵا و شمەكێكی تریش هەر راستە كاتێك خواست زیاترە لە خستنەڕووی ئەو كاڵا یان شمەكە بازرگانییە.





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved