وەزیری بەرگری ئەمریكا بەسەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا

عیراق

12/02/2019‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باتریك شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو گەیشتە شاری بەغدا.

باتریك شاناهان بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەرێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتی سەربازی، گەیشتە شاری بەغداو بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆببێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا لەناو پەرلەمانی عێراق هەوڵێك هەیە بۆ دەركردنی سوپای ئەمریكا لەعێراق، كە زیاتر لەپێنج هەزار سەربازی لەو وڵاتە هیە.

هـ ـ ح