هەڕەشەی كۆنگرێسمانەكانی ئەمریكا بۆ سعودییە

sharpress.net

184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/02/2019‌

شارپرێس:
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
یاسا دانەرە ئەمەریكییەكان هێرشێكی توندیان كردە سەر وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی سعودیە "عادل جوبەیر"، لەپاش چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ بەرنامەی "فیس زا نیشن" لەسەر كەنالی "سی بی ئێس"ی ئەمەریكی، كە تێیدا شازادەی جێنشنی بێبەری كرد لە بەرپرسییەتی كوشتنی جەمال خاشقچی‌و وتی: وڵاتەكەی شوێنی جەستەكەی نازانێت.

هێرشە توندەكە بۆ سەر جوبەیر لەلایەن ئەندامی كۆنگرێس "تید لو" بوو، كە بە "بە "درۆن" وەسفیكردو داوای لێكرد بوەستێ لە بەكارهێنانی كەناڵە ئاسمانییەكان بۆ "درۆكردن" لەگەڵ گەلی ئەمەریكا.

لە تویتێكدا ناوبراو نووسیویەتی: گەلی ئەمەریكا سادە نین، تكایە بوەستن لەرێز نەگرتمان و درۆكردن لەگەلمان لەكەناڵە نیشتمانییەكانمان.. و بەرپرسە سعودییەكان باش جێگای جەستەكەی خاشقی دەزانن.

"هەرەشە مەكە"
لای خۆیەوە ئەندامی كۆنگرێس لەسەر پارتی دیموكراتەكان "تۆم مالینوسكی" هۆشداریدایە جوبەیر لە هەڕەشەكردنی سەر كۆنگرێس و لە وەڵامێكی جوبەیردا وتویەتی وەڵامی هەرەشە بەدەرچوونی یاسایەك دەدەینەوە هێڵی سوور ببەزێنێ، بۆیە هەرەشە لەئەندامانی كۆنگرێس مەكە، ئەگەر بتەوێت كریگەری لەسەرمان دروست بكەیت، ئەوە زۆر خراپە.

پێش ئەوە جوبەیر داوای لە ئەندامانی كۆنگرێس كردبوو بهێڵن رێرەوی دادوەری لەریاز وەك خۆی بڕوات و هۆشداری ئەوەی دابوو سەركردەكانی سعودیە هێڵی سوورن.

مالینوسكی ئەوەی دووپاتكردبووەوە لە حاڵەتێكدا ئەمەریكا تەنیا سزا بەسەر ئەنجامدەرانی پرۆسەی تیرۆركرنەكەدا بسەپێنێ، ئەوا واشنتۆن بەشدارە لەشاردنەوە و دەرباز بونی شازادەی جێنشین محمد كوری سەلمان لە سزادان.

هاوسۆزیەكی مەحاڵ
لەمیانی مشتومڕدا لەناو كۆنگرێس دەربارەی لێدوانەكانی جوبەیر، ئەندامێكی دیموكراتەكان "ئید بیرلماتر" وتی: سەختە هاوسۆز بین لەگەڵ سعودیە، كە رۆژنامەنوس جمال خاشقی تیرۆر كردوەو لەناو قونسولیەكەیدا لە ئەستەمبوڵ پارچە پارچەی كردوە. لەسەر هەمان رێرەو ، -جیمی راسكن- ئەندامی دیموكراتەكان لە كۆنگرێس گوتی : ناكرێ بەردەوام بین لە مامەڵە كردن لەگەڵ سعودیە كە رۆژنامەنوسان تیرۆر دەكات و چالاكوانەكان زیندانی دەكات و مەدەنیەكان لە یەمەن دەكوژێ.

ئەندامێكی تری دیموكراتەكان "جیم ماكگوفرن" پرۆژە یاسایەكی ئاشكرا كرد كە پێشكەش دەكرێت بۆ پەسەند كردن و تیایدا داوای وەستاندنی سەرجەم هاوكاریە سەربازیەكان دەكرێت بۆ سعودیە، سەرەرای وەساندنی سەرجەم مامەڵەكانی چەكداركردن، بەهۆی ئەو تاوانانەی لە یەمەن ئەنجامی داوە سەرەرای كوشتنی خاشقچی. 

پێش دوو هەفتە یاسادانەكانی دیموكراتەكان و كۆماریەكان خستنەروی پرۆژە بڕیاری یاسایەكیان گەڕاندەوە دەربارەی دەسەڵاتەكانی جەنگ وەك رێگایەك بۆ ئاراستەكردنی پەیامێكی بەهێز بۆ ریاز دەربارەی كارەساتە مرۆییەكان لە یەمەن و ئیدانەكردنی كوشتنی خاشقچی.

بەڵام ئیدارەی ئەمەریكی پێی وایە بڕیارەكە گونجاو نییە، چونكە هێزە ئەمەریكیەكان پاڵشتیەكانی بریتیە پێدانی سوتەمەنی بۆ فرۆكەكان نەوەك پاڵپشتی جەنگی.

سەرەرای ئەوەش دوێنێ دوو شەممە كوشكی سپی هەرەشەی بەكارهێنانی مافی ڤیتۆی كرد دژی كۆنگرێس بۆ كۆتایی پێ هێنانی پاڵپشتی سەربازی ئەمەریكی بۆ هاوپەیمانێتی جەنگی یەمەن بە سەرۆكایەتی سعودیە.

سەرچاوە : الجزیرە 






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved