شارپرێس:
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت گه‌یشته عێراق، بڕیاره پرسی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌و وڵاته تاوتوێبكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌وه ده‌ڵێ، وه‌زیری به‌رگریی ده‌یه‌وێت جه‌خت له‌پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق بكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌شڵێ، شاناهان بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق‌و ئاینده‌ی ئه‌و هێزانه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق تاوتوێده‌كات، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا شاناهان كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سوریا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاوتوێده‌كات
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌نگه ناڕازییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكا له‌وڵات تا دێت به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، وا بڕیاریشه له‌وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌ماندا، پڕۆژه‌یاسای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
ڕ . ج