شارپرێس:
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییانه‌ی به‌هۆی كه‌وتنی شاری موسڵه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراقه‌وه دورخرانه‌وه، له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستاوه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی به‌شێك له‌میدیا عێراقیه‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بڕیاریداوه به گێڕانه‌وه‌ی فه‌ریق ڕوكن ڕه‌عد هاشم بۆ پۆستی ئه‌مینداری نهێنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، كه پێشتر به‌هۆی دۆسیه‌ی كه‌وتنی موسڵ له‌ساڵی 2014، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراقه‌وه له‌پۆسته‌كه‌ی دورخرابوه‌وه.
ئه‌مینداری نهێنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق به دووه‌م پۆستی گرنگی ئه‌و وه‌زاره‌ته داده‌نرێت، له‌دوای پۆستی وه‌زیری به‌رگرییه‌وه.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه‌دا، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر كه له‌پاش كه‌وتنی موسڵ له‌پۆسته‌كانیان دورخرابوونه‌وه، گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ڕ . ج