شارپرێس:
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەکێتى له ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک رایگهیاند، وەکو ئەندامانى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەشدارى کۆبونەوەکەى رۆژى 18ى مانگ ناکەن.
ڕێبوار تاڵەبانى، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەى ئیمەیڵەوە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکى ئاگادار کردوهتەوە لە ئهنجامدانی کۆبوونەوەکەى ڕۆژى 18 ى ئەم مانگە، بەڵام هێشتا سەرگرتنى کۆبوونەوەکە ئەگەرێکى بەهێز نیە.
جوان حەسەن، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە کوتلەى یەکگرتووى ئیسلامى، بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، "لە ڕێگەى ئیمەیڵەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە ڕۆژى 18 ى مانگ کۆدەبینەوە."
ئاماژهی بهوهشكرد، "لە ئیمەیڵەکەدا شوێنى کۆبوونەوەکە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام ڕێبوار تاڵەبانى سەرپەرشتى دەکات."
ئهگەر کۆبوونەوەکەى ڕۆژى 18 ى ئەم مانگەى ئەنجومەنى پارێزگا ئەنجام بدرێت، ڕەنگە کۆبوونەوەیەکى راوێژکارى بێت، بەو پێیەى هیچ کام لە کوتلەکانى عەرەبى و تورکمانى تێیدا بەشدار نابن.
ئازاد جەبارى، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە کوتلەى یەکێتى، بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، "ئێمە وەکو ئەندامانى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەشدارى کۆبونەوەکەى رۆژى 18 ى مانگ ناکەین، ئهگەر بزانین پارێزگار هەڵنابژێردرێت و کێشەکان یەکلایى ناکرێتەوە."
کۆبوونەوەى ڕۆژى 18 ى ئەم مانگەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە بڕیارە لە شارى هەولێر بەڕێوەبچێت، لەکۆبونەوەى نێوان یەکێتى و پارتى دا رێککەوتن لەسەرى کراوە.