هەیفا وەهبی پشتگیری هاورەگەزبازەكان دەكات

هەمەڕەنگ

13/02/2019‌ 1037 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەیفا وەهبی لوبنانی‌و گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەب، پشتگیری خۆی بۆ هاورەگەزبازەكان راگەیاند.

هەیفا وەهبی لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوەو بەو وێنەش پشتگیری بۆ هاورەگەزبازەكان راگەیاندووە.

ئەو وێنەی هەیفا بڵاویكردووەتەوە، قەمیسێكەو قەمیسەكە لەچەند رەنگێك پێكهاتووە، كە ئاماژەن بۆ هاورەگەزبازی.

هەیفا وەهبی جگە لەراگەیاندنی پیشتگیری بۆ هاورەگەزبازەكان، رایگەیاندووە، هەركەسێك بۆ خۆی ئازادە چی دەكات‌و چۆن بیر دەكاتەوە.

هـ ـ ح