وێنە.. ژنێكی عێراقی بەسكێك حەوت منداڵی دەبێت

جیهان

13/02/2019‌ 657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی ئیداری تەندروستی پارێزگای دیالە رایگەیاند، ژنێك لەنەخۆشخانەیەكی پارێزگاكە بە سكێك حەوت منداڵی بووە.

فەرمانگەكە راشیگەیاند، كە ئەو ژنە شەوی دوو شەممەی رابردوو ئەو منداڵانەی لەنەخۆشخانەی فێركاری بووە، كە تەندروستی هەموویان باشە.

بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمانگەكە لەو حەوت منداڵە یەكێكیان كوڕەو شەشەكەی تریش كچن، كە جاری یەكەمە لەو پارێزگایە حاڵەتی وەها رووبدات‌و لەعێراقیش حاڵەتی وا تۆمارنەكراوە.