شیرین عەبدولوەهاب چەندین جار هەوڵی خۆكوشتنی داوە

هەمەڕەنگ

13/02/2019‌ 679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی میسری، شیرین عەبدولەهاب ئاشكرایكرد، كە چەندین جار سەردانی پزیشكی دەروونی كردووە، ئەوەش بەهۆی چەند كێشەیەكەوە.

شیرین عەبدولوەهاب ئاشكراشیكرد، كە كێشەی هەبووە بۆیە سەردانی پزیشكی دەروونی كردووەو ئاماژەی بەوەش كردووە، كە بەهۆی ئەو كێشانەوە چەندین جار هەوڵی خۆكوشتنیداوە.

شیرین لەبەرنامەی "تخاریف"ی كەناڵی MBC ئەو زانیارییانەی ئاشكراكردووەو باسی لەوەش كردووە، ئەو پزیشكەی سەردانی كردووە، ئەمریكی بووەو بەو هۆیەشەوە چارەسەری وەرگرتووە.

شیرین لەو چاوپێكەوتنەدا باسی كێشەكان‌و وردەكارییەكەی نەكردووەو جەختیكردووەتەوە، كە بەردەوام هەوڵ دەدات كۆنتڕۆڵی خۆی بكات.

هـ ـ ح

بەپەلە