ئەو وڵاتانەی رێگە بە بەكارهێنان‌و فرۆشتنی كۆكاكۆلای تێدا نادرێت

جیهان

13/02/2019‌ 1154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "كۆكا كۆلا"ی ئەمریكی، بەهۆی بەرهەمەكانی ناوبانگێكی زۆری هەیەو لەزۆربەی وڵاتەكانی جیهان لق‌و كارگەی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی خواردنەوە گازییەكان.

بەڵام یەكێك لەو وڵاتانەی رێگە بە بەكارهێنان‌و فرۆشتن‌و خواردنەوەی نادرێت، وڵاتی كوبایە، ئەوەش لەساڵی 1960 قەدەغەی لەسەر دانراوە.

لەسەر بڕیاری ڤیدیڵ كاسترۆی سەرۆكی پێشووی كوبا بڕیاری قەدەغەكردن‌و بەكارهێنان‌و فرۆشتنی بەرهەمەكانی كۆكاكۆلا تێدا دراوە.

لەدوای كوباش، وڵاتی كۆریای باكوور یەكێكی ترە لەو وڵاتانەی رێگە بە بەكارهێنان‌و خواردنەوەو فرۆشتنی بەرهەمی كۆمپانیا ئەمریكییەكەی تێدا نادرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە