سیلینا گۆمێز بە بەهێزی دەگەڕێتەوە بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

هەمەڕەنگ

13/02/2019‌ 295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیلینا گۆمێز هونەرمەندو گۆرانیبێژی ئەمریكی بە بەهێزی گەڕایەوە بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە ماوەیەكە دووركەوتووەتەوە.

سیلینا گۆمێز دوای دابڕانی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" بۆ ماوەی سێ‌ مانگ وێنەیەكی بڵاوكردەوەو بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد.

سیلینا گۆمێز  لەئەژماری تایبەتی خۆی وێنەیەكی لەگەڵ چەند هاوڕێیك گرتووە بڵاوكردووەتەوە، كە وێنەكەی لەكەنار دەریا گرتووەو ژمارەیەكی زۆر بینەری وێنەكە بوون‌و لایك‌و كۆمێنتیان بۆ نووسیوە.

ئەو گۆرانیبێژە ئەمریكییە تەمەنی 26 ساڵە لەئەمریكاو وڵاتانی تریش هەوادارێكی زۆری هەیەو بەردەوام خەڵكی سەرسامی خۆیانی بۆ دەردەبڕن.

هـ ـ ح