پیاوێك دەكەوێتە ناو بەرمیلێك ترشی ئەسیدو گیان لەدەست دەدات

جیهان

13/02/2019‌ 887 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەڕووداوێكی سەیردا پیاوێكی خەڵكی میشیگانی ئەمریكا دوای ئەوەی كەوتە ناو دەبەیەكی ترشی ئەسیدەوە كۆچی دوایی كرد.

پیاوەكە تەمەنی ٥٤ ساڵە و فەرمانبەرە لەكارگەیەكی بەرهەمهێنان، ڕووداوەكە بەجۆرێك بووە كاتێك پیاوەكە دەیەوێت پشكنین بۆ ڕێژەی ئەسیدەكە بكات ، دەكەوێتە دەبەی هەڵگرتنی ترشی ئەسیدەكەوەو لەلایەن دوو هاوكارییەوە دەردەهێندرێتەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی هاوڕێكانیشی باسیان لەوە كردووە بەر لە مردنی، لە ئازارێیكی زۆر سەختدا بووە.

دوا بەدوای ڕووداوكەش كۆمپانیاكە ڕاستوخۆ دەستی كردووە بەلێكۆڵینەوە لەڕووداوە تا بزانێت ڕووداوەكە دەستی كەسی دیكەی لەپشتەوەیە یاخود كەس هۆكار نەبووە.

ترشی ئەسید، یەكێكە لە شلە كیمیاییەكان، كە پێكدێت لە گۆگرد ، ئۆكسجین، هایدرۆجین‌و گەردیكەی H2SO4.  شلەیەكی بێ ڕەنگ و بۆنە و لە ئاوادا دەتوێتەوە و شلەیەكی زۆر گەرمیدەرە.

وەرگێڕان: رۆزا نەوزاد