نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی گەورە لەبازاڕەكانی جیهان تۆماردەكات

sharpress.net

298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/02/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 91 سەنت بەرێژەی 1.5% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 62.42 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 69 سەنت بەرێژەی 1.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 53.10 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەرێژەی لەسەدا یەك لەكۆتا مامەڵكان لەكاتێكدایە، لەدوو رۆژی رابردوودا دابەزینی تۆماركرد.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved