حەشدی شەعبی هێرشێكی داعش لەرۆژئاوای كەركوك تێكدەشكێنێت

عیراق

13/02/2019‌ 283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، كە هێرشێكی چەكدارانی داعشیان لەرۆژئاوای كەركوك تێكشكاندووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكە، هێزەكانی لیوای شانزەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوار شەممە بەهاوكاری هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی هێرشەكەی چەكدارانی داعشیان تێكشكاندووە.

هەر بەپێی دەستەكە، هێرشەكە بۆ سەر ناوچەیەكی دوبس بووە، كە دوای چەند سەعاتێك لەشەركردن، توانراوە هێرشەكە تێكبشكێنرێت.

دەستەی حەشدی شەعبی هیچ زانیارییەكی لەبارەی زیانەكانی شەڕەكە نەخستووەتە ڕوو، ئەوەشی راگەیاندووە، كە لەرووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش بەردەوام دەبن.

هـ ـ ح