رەنگە بكەوێتە دەست شەرڤانان.. داعش 40 تۆن زێڕی لەعێراق‌و سوریا دەستكەوتووە

عیراق

13/02/2019‌ 2072 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوی داعش 40 تۆ زێڕی لەعێراق‌و سوریا دەستكەوتووە، كە رەنگە ئەو زێڕە لەداهاتوو بكەوێتە دەست شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات.

رامی عەبدولرەحمان، بەرێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە، داعش لە چوار ساڵی رابردوو لەدوای كۆنتڕۆڵكردنی چەندین ناوچەی سوریاو عێراق، ئەو بڕە زێڕەی دەستكەوتووە.

رامی عەبدولرەحمان راشیگەیاندووە، داعش پێشتر ئەو زێڕەی بردووەتە توركیاو دواتر گەڕاندوویەتییەوە بۆ ئەو ناوچانەی لەسوریا لەژێر دەستیدایەو ئێستا لەو ناوچانە حەشاریداوە.

بەقسەی بەرێوەبەری روانگەی سووری شەرڤانان ئێستا سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو ناوچەن، كە بەدەست داعشەوە لەسوریاوە ماوەو تەواوی ئەو زێڕەش لەو ناوچانە حەشاردراوە، بۆیە دەكەوێتە دەست شەرڤانان.

رامی داوای كردووە، كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هاوكاری لەگەڕانەوەی ئەو زێڕە بۆ سوریاو عێراق بكەن، چونكە ئەوە سامانی نیشتمانی خەڵكی ئەو دوو وڵاتەیە.

هـ ـ ح