منداڵێك چیرۆكی پێش لەدایكبوونی خۆی بۆ باوانی دەگێڕێتەوە

جیهان

13/02/2019‌ 2852 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
تۆڕەكانی سۆشیاڵ میدیا، باس‌و خواسیان سەبارەت بە چیرۆكێكی سەیر و سەمەرەتر لەخەون‌و خەیاڵ كردووە، كە چیرۆكەكە لە بارەی منداڵیكی تەمەن چوارساڵانەو ڕووداوەكانی پێش لەدایك بوونی بۆ باوانی گێڕاوەتەوە.

میدیاكان چیرۆكی ئەو منداڵە موعجیزەیان بەگەرموكوڕییەوە باس كردووە، ئەمەش‌ لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە لەسەر ئینتەرنێت، كە تێیدا منداڵە تەمەن چوار ساڵەكە و دایكی دەردەكەون.

دایكە ئوستوڕاڵییەكە، كە ناوی "لاورا مازا" یە، دانی بەوەداناوە تووشی شۆكێكی گەورە بوو ، كاتێك گوێبیستی منداڵەكەی "لۆكا" بووە و باسی چیرۆكێكی بۆ كردووە، كە هەر لە خەون و خەیاڵ دەچێت.

ئەو چیرۆكەی لۆكا باسی كردووە،‌ ڕووداوەكانی هی پێش لە دایكبوونی بووەو پێشتریش دایكەكە بۆ كەسی باس نەكردووە.

لۆكا چەند جارێك ئەوەی بۆ دایكی دووبارەكردووەتەوەو وتوویەتی: "من لە سكی تۆدا دەژیام، ئینجا مردم، بەمەش زۆر دڵتەنگ بووم، ئێنجا بووم بەفریشتەیەك، بەڵام تامەزرۆی دیداری تۆ بووم، بۆیە سەر لەنوێ لە دایك بوومەوە. من بەختەوەرم، كە دووبارە توانیم بتبینمەوە".

لاورا ئەوەشی وتووە، ئەو پێش سكپڕبوونی بە لۆكا، سكپر بووە بەمنداڵێكی دیكە، بەڵام بەهۆی لەبارچوونەوە سكپڕییەكەی ئەنجامی نەبووەو ئەو منداڵەی لەدایك نەبووە.

لاورا هیچ شتێكی لە بارەی چیرۆكی سكپڕی یەكەم و لەبارچوونەكەی بە هیچ كەسێك نەوتووە، ئێنجا سكپی بە لۆكا پڕبووە و لەدایك بووە، دایكی هەر زوو هەستی بە نیشانەی زیرەكییەكی گەورەی لۆكا كردووە، كە بە چەند ساڵێك لە پێش تەمەنی خۆیەوەیەتی، واتە زیرەی لۆكا لە ئاست تەمەنی خۆیدا نییە و زۆریش زیاترە.

لاورا پێیوایە، كە لۆكای كوڕی ئێستا تەمەنی 4 ساڵە، هەر هەمان ئەو منداڵەی پێشووە، كە پێشتر لە سكیدا بووە و لەبارچووە و لە دایك نەبووەو ئەو بە موعجیزەیەك لۆكای بۆ گەڕاوەتەوە.