وەزیری بەرگری ئەمریكا: لەسەر بانگهێشتی بەغدا هێزەكانمان لە عێراق جێگیربون

عیراق

13/02/2019‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری بەرگری ویلایەتە ئەمریكا دڵنیایی بە بەرپرسانی عێراقدا كە واشنتن لەوە تێگەیشتوە هێزەكانی ئەمریكا لەسەر بانگهێشتی بەغدا لە عێراق جێگیربون.

پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا دوای سەردانکردنی بۆ بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "وڵاتەکەی داندەنێت بە سەروەری خاكی عێراقدا و لە بایەخدانی ئەو وڵاتە بە سەربەخۆیی خاكەكەی تێدەگات".


ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندبوو، "مانەوەی هێزەكانیان لە عێراق گرنگە، تاوەکو واشنتۆن بتوانێت لەو رێگەیەوە چاودێری ئێران بكات، چونکە ئێران کێشە راستەقینەکەیە".

لێدوانەکەی ترەمپ نیگەرانی بەرپرسانی عێراقی لێکەوتەوە و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، واشنتۆن مۆڵەتی لە وڵاتەکەی وەنەگرتووە بۆ مانەوە لە عێراق.
ه.م