سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران به‌ڵام هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌

sharpress.net

390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/02/2019‌

شارپرێس:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ڕابردووه‌وه‌ ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزای توندی په‌یوه‌ست به‌بواری نه‌وتی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌، به‌ڵام هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رزتربوه‌ته‌وه‌.

پێگه‌ی تانكه‌ر تراكه‌رز، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌چاودێری جموجوڵی تانكه‌ری نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له‌ جیهاندا بڵاویكرده‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌مریكا سزا‌و گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر نه‌وتی ئێراندا سه‌پاندووه‌، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30ی به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

گه‌رچی ئه‌مریكا له‌زاری به‌رپرسه‌ باڵاكانیه‌وه‌ جه‌ختیده‌كرده‌وه‌ له‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ده‌گه‌یه‌ننه‌ سفر به‌رمیل، به‌ڵام به‌گوێره‌ی تانكه‌ر تراكه‌رز، به‌ر له‌سزاكانی ئه‌مریكا هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران یه‌ك ملیۆن‌و 100 هه‌زار به‌رمیل بووه‌، به‌ڵام دوای سزاكان بۆ یه‌ك ملیۆن ‌و 430 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

چین، هیندستان‌و كۆریای باشوور دیارترین ئه‌و سێ وڵاته‌ن كه‌ نه‌وتیان له‌ئێران كڕیوه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 57، دوای ئه‌وانیش توركیا ‌و ژاپۆن دێت، سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌خشراون له‌ كڕینی نه‌وت له‌ئێران.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved