شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بریاریداوه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق به‌بێ ئاگاداری ئه‌و به شه‌قامه‌كاندا نه‌سوڕێنه‌وه.
مشتومڕه‌كانی ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق تا دێت گه‌رمتر ده‌بێت، به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه قسه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم كردوه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیارێكی ئاڕاسته‌ی ده‌زگا فه‌رمییه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌بێ ئاگاداریی ئه‌و وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌شه‌قام‌و ناوچه‌كانی عێراقدا نه‌سوڕێنه‌وه.
پێشتر میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت، عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاندووه، كه نایه‌نه‌وێت هیچ هێزێكی سه‌ربازیی بیانی له‌عێراق بوونی بمێنێت.
له‌ماوه‌كانی ڕابروودا چه‌ندین جار وێنه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا بڵاوبوه‌وه، كه له‌نێو شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا ده‌سوڕانه‌وه، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی لایه‌نه شیعه عێراقیه‌كانی نزیك له‌ئێرانی لێكه‌وته‌وه‌و داوای ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكایان له‌عێراق بڵندتر كرد.
ڕ . ج