شارپرێس.. ئاکۆ عبدالله ئاڵی
ڤالانتاین یان جەژنی خۆشەویستی لە وڵاتاندا ڕۆژی ١٤ی شوباتە بەڵام لە وڵاتی یابان ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی جەژنی خۆشەویستی نییە.
بەشێکی زۆری گەلانی جیهان لە رۆژی ١٤ ی شوبات ، بەبۆنەی "رۆژی خۆشەویستی" یەوە ئاهەنگ دەگێڕن ، بەڵام یابانییەکان لە هەمان رۆژدا بەبۆنەی جەژنی " رۆژی سپیی" ئاهەنگ دەگێڕن.
ئەو هاوکات بوونەی" رۆژی خۆشەویستیی " و " رۆژی سپی" بۆتە هۆکاری توورەیی و نیگەرانیی ئافرەتانی یابانی ، بۆیە ئافرەتان وەک پیشاندانی نیگەرانی خۆیان بەو هاوکات بوونە ، ئەوە رەت دەکەنەوە کە شۆکۆلاتە پێشکەش بە هاوڕێی سەر کارەکانیان بکەن ، کە بەگوێرەی داب و نەریتی یابانی پابەندن بەوەی ئەو دیارییە پێشکەش بکەن لەو ڕۆژەدا.
بە گوێرەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیایی "ئەو داب و نەریتە کە لەڕۆژی ١٤ی شوباتی هەمو ساڵێکە واتە پابەند بوون بە پێشکەش کردنی شۆکۆلاتە لەوڵاتی یابان کەپێی دەڵێن بە girl choco".
هەپێی ئەو راپرسیانەی کراون لەسەدا ٦٠ ی ئافرەتانی یابانی لەو رۆژەدا شۆکۆلاتە بۆ خودی خۆیان دەکڕن ، ئەوە لەکاتێکدا تەنیا لەسەدا ٣٦ یان تائێستا پابەندی ئەو داب و نەریتە دەبن ، بەوەی شۆکۆلاتە بۆ هاورێکانیان لە شوێنی کارەکانیان بکڕن.
شایانی ئاماژە بۆ کردنە "پێشکەشکردنی شۆکۆلاتە لە یابان لە جەژنی خۆشەویستیدا لە ناوەراستی ساڵی پەنجاکانەوە دەستی پێکردووە ، بەجۆرێک لەو رۆژەدا ملیۆنان دۆلار خەرجدەکرێت".
هـ ـ ر