ڤیدیۆ.. نانسی عەجرەو سوپرایزی بۆ ڤالانتاین هەبوو

جیهان

14/02/2019‌ 846 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرقاڵی بە لەدایكبوونی منداڵی سێیەمی، نانسی عەجرەمی لەبەرهەمە نوێیەكانی رانەگرت‌و بەرهەمێكی نوێی بێ‌وكردەوە.

نانسی عەجرەم لەو چوارچێوەیەدا لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "یوتیوب"، كلیپێكی نوێی بەناوی "الحب زی الوتر" بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستی ڤالانتاین بڵاوكردەوە.

نانسی ئەو گۆرانییەی دوو ساڵ پێش ئێستا تۆماركردبوو، كە بەم دوایانە كردوویەتی بەڤیدیۆ كلیپ‌و بڵاویكردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوو هەفتە پێش ئێستا نانسی لەدایكبوونی منداڵی سێیەمی راگەیاند، كە ناوی منداڵەكەی "لیا"یە.

هـ ـ ح