دزە بەچەند تایبەتمەندییەكی ئایفۆنە نوێیەكەی ئەپڵ دەكرێت

جیهان

14/02/2019‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سرچاوە هەواڵییەكان، دزەیان بەچەند تایبەتمەندییەكی ئەو مۆبایلەی ئایفۆن كردووە، كە بڕیارە كۆمپای ئەپڵی ئەمریكی لەمساڵدا بیخاتە بازاڕەكانی جیهان.

پێگەی "زە فیرج" بڵاویكردەوە، ئایفۆنی 2019ی كۆمپانیای ئەپوڵ ناوی "ئایفۆن 11" دەبێت‌و چیتر بەسیستەمی USB-C  شەحنناكرێتەوە، بەڵكو لەرێگەی سیستەمێك بەناوی Lightning شەحندەكرێتەوە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئایفۆن 2019ی بە پێنج وات شەحندەكرێتەوەو چەند تایبەمەندییەكی تریشی دەبێت، بۆ ئەوەی هەم زوو شەحنبكرێتەوە، هەم درەنگ شەحنەكەی دابەزێت.

هـ ـ ح