نرخی تۆتۆمبیلە نوێیەكەی كۆمپانیای بۆگاتی شەش ملیۆن دۆلارە

جیهان

14/02/2019‌ 2323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆگاتی، كە كۆمبانیایەكی فرەنسییە، ئۆتۆمبیلێكی نوێ دروست دەكات، كە نرخەكەی شەش ملیۆن دۆلارە.

نرخی ئەو ئۆتۆمبیلە نوێیە ، كە ناوی دایۆنە دوو هێندەی نرخی ئۆتۆمبیلی شیرۆنە، كە بەرهەمی پێشووی كۆمپانیا فەرەنسییەكەیە.

ئۆتۆمبلی (شیرۆن) تاكە جۆری ئیستای كۆمبانیای بۆگاتییە،كە بزووینەرەكەی 16 سلندەری تۆربۆیە و خێرایی كۆتایی دەگاتە 261 میل لەسەعاتێكدا. 

ئۆتۆمبیلی (دایفۆ) هەمان ئەندازەی دەبێت ، كە لە (شیرۆن)دا هەیە، بەڵام لەگەڵ هەندێك ڕاستكردنەوە و هەیكەلێكی نوێ. 

كۆمپانیای بۆگاتی ڕاینەگەیاندووە، كە خێرایی كۆتایی جۆری (دایفۆ) "گەورەتر دەبیت"، بەڵام ئەو ئۆتۆمبیلە نوێیە كێشی سووكترە و ئەندازەو توانایەكی باشتر دەبێت بۆ پێچكردنەوە. 

كۆمپانیاكە تەنیا 40 لەو ئۆتۆمبیلە نوێیانە دروست دەكات لە هەمان كاتدا بۆگاتی بەردەوام دەبێت لە دروست كردنی جۆری (شیرۆن)، كە ئەمە یەكەمین جارە لە مێّّژووی نوێی بۆگاتی دوو جۆر نیشانەی بازرگانی جیاواز لەیەك كاتدا دەردەخات. 

لە 24 ی ئاب لەكالیفۆرنیا ئۆتۆمبیلی (بۆغاتی دایفۆ) ئاشكرادەكرێت، وردەكاری تایبەتمەندییەكانی تائێستا دیارنین.

وەرگێڕان: عەلی حەسەن