چۆن ڕەنگەكان دەتوانێت یارمەتیت بدات لەئارامكردنەوەی باری دەروونی‌و جەستەیی

جیهان

14/02/2019‌ 1711 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لەتوێژینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، كە رەنگ كاریگەری هەیە لەسەر رەفتار و باری دەروونی.

بەپێی توێژینەوەكان رەنگ دەتوانیت بێزاریت بگۆرێت بۆ دڵخۆشی، یان توڕەبوون ئارام بكاتەوە.

چوار رەنگی سەرەكی هەیە، كە كاریگەری جیاوازو چونییەكیان هەیە لەسەر باری دەروونی، بەشێوەیەك:

ڕەنگی سور هێمایە بۆ هێزو توانا تەنانەت كاریگەری هەیە لەسەر ئەنجامدانی رەفتاری توندوتیژ، رەنگی زەرد پەیوەندیدارە بۆ خۆشی و شادی و گەشبینی و هیواو ئامانج، ڕەنگی سورو زەرد ئاماژەن بۆ رەنگی (گەرم)، كە  بیركردەوە زیادەكەن‌و دەبێتە بیئاگای زیاتر. 

رەنگی گەرم ئەو رەنگانەن، كە هێمان بۆ خۆر، یان ئاگر)، ڕەنگی سەوزیش هۆكارە بۆ ئارامكردنەوەو جێگیركردنی باری دەروونی. 

ڕەنگی شین كاریگەری هەیە لەسەر بیركردنەوە و كەمكردنەوەی پەستانی خوێن لەجەستەماندا، ڕەنگی سەوز و شین ئاماژەن بۆ ڕەنگی (سارد)، كە ئەم دوو ڕەنگە دەبێتە هۆكاری ئارامكردنەوە، (ڕەنگی سارد ئەوە ڕەنگانەن، كە هیمان بۆ ئاو و گژوگیا).

زۆرێك لەتوێژینەوەكان گەشتوون بەو ئەنجامەی،  كە ئەوكەسانەی لە نزیك ناوچە سەوزاییەكان دەژین لە رووی مێشك‌و جەستەوە تەندروستییەكی باشتریان هەیە بە بەراورد بەو كەسانەی، كە دوور لەناوچە سەوزاییەكان دەژین. 

توێژەرێكی ئەوروپی توێژینەوەیەكی ئەنجادا، ئەوەش لەسەر كاریگەرییەكانی سەردانكردنی دانیشتوانی شار، كە لەسەر چوار شێوە ئەنجام درابوو بۆ ناوچە سەوزاییەكان، ئەوەیان بۆ دەركەوت، كە پەیوەندییەكی پۆزەتیفی بەهێز هەیە لەسەردانكردنی ناوچە سەوزاییەكان، كە دەبێتە هۆی باشتركردنی تەندروستی دەروونی و باشتركردنی چالاكی جەستەیی. 

تێوژەرانی زانكۆی (میشیگەن ستێیت) لە توێژینەوەیەكی تردا داتایەكیان روونكردەوە لسەر دانیشتوانی شاری (وێلینگتەن) لەوڵاتی نویزلەندا، كە توێژینەوەكە  سەبارەت بە بەراوردكردنی كارگەرییەكانی ژیان لە نزیك دیمەنی  دەریاو ناوچە ئاوییەكان، یان ناو چەسەوزایی و گژوگیاییەكان بوو.

توێژەرەكان ئەوەیان بۆ دەركەوت، كە سەیركردنی دەریاو زەریاكان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی نائارامی و بیزاری ، بەڵام سەیركردنی دیمەنی سەوزاییەكان هەمان كاریگەری نەبوو.

روزنكردنەوەیەكی گونجاو تایبەت لەسەر ناوچە سەوزاییەكان ئەوەیە داتاكان جیاوازیان نەكردووە لەنێوان ناوچە سەوزاییە سرووشتی و دەستكردەكان.

بۆ ئەو كەسانەشی، كە ناتوانن سەردانی ناوچە ئاوییەكان بكەن وەك رووبارو و دەریاكان ئەو دیمەنانە ببینن دەتوانن كاتەكانیان لەگەڵ سروشتی سەوزایی بەسەربەرن، كە دەبێتە هۆی زیادكردنی ئارامی‌و باشتركردنی باری دەروونی.

وەرگێران: هاوژین جەزا عەلی 

بەپەلە