هــۆكــاری گــریــانــی مــنــداڵان لــەنــاو فــڕۆكــەدا چـیـیـە؟

جیهان

14/02/2019‌ 1181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەكاتێكدا فڕۆكەكە هەڵئەفڕێت، یان دەنیشێتەوە، منداڵ هەست بەترس دەكات، كاتێك گوێچكەی كپدەبێت‌و لەگریانێكی كەمەوە دەبێت بەهاوار هاورێكی زۆر بەرز،  كە هەموو ئەو بەشەی فڕۆكەكە دەگرێتەوە.

بەپێی توێژینەوەكان، هۆكاری گریانی منداڵ لەناو فڕۆكە بۆ هەستی نائارامی، هیلاكی، برسێتی، تەنیایی، بێزاری، توڕەیی، ئازارو بەگشتی بارە نائارامەكان دەگەڕێتەوە، كە ئەوەش بە فرمێسكەوە دەردەبڕێت، ئەگەر منداڵێكی گرینۆكیشت نەبێت. 

هەرچۆنێك بێت هەمووان لەسەر ئەوە هاوڕان. كە ئەو پاڵە پەستۆیەی بەهۆی فڕینەوە بۆ ئاستێكی بەرزتر دروستدەبێت زۆر بە ەواوی قورسە بۆ منداڵ، كە بەرگەی بگرێت جیاوازییەكی جەستەیی هەیە لەگوێی منداڵ و گەورەدا. 

لەپەخشێكی ڕاستەوخۆی زانستیدا دكتۆر سایمۆنبێر، كە پسپۆڕی گوێ و لوت‌و نەشتەرگەری قوڕگە لە (UK) وتی: بەدڵنیاییەوە یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی بۆ گریانی منداڵ لەفڕۆكەدا بریتییە لەوەی گویچكەی ناوەڕاستیان، باش نییە بۆ هاوسەنگی ڕاگرتنی ئەو پاڵەپەستۆیە، كە دەزگای گوێی منداڵەكە بەباشی كار ناكات بە بەراورد بەكەسی پێگەشتوو.

دەزگا بریتییە لە دەرچەیەك، كە گوێچكەی ناوەڕاست بە ژێرمەڵاشوو دەبەستێتەوە، سەرو قوڕگ بەشی پشتەوەی بۆری هەواو ئەم تیوبە كۆنتڕۆڵی ئەو پاڵە پەستۆیانە دەكات، كە لە گوێچكەی ناوەڕاستدایە وە ئەو پاڵەپەستۆیە هاوسەنگ دەكات بە بەرامبەر بە پاڵەپەستۆی هەوای دەرەوەی جەستە.

دەزگاكە زۆربەی كات بەداخراوی دەمێنێتەوە ، تەنیا لەوكاتانەدا دەكرێتەوە، كە كرداری وەك باویشكدان، قوتدان، جوین ئەنجامدەدرێت و ئەمەش ڕێگەدەدات بەهەوا، كە بەو دەرچەیەدا بڕوات لەنێوان گوێی ناوەڕاست و ژێر مەڵاشودایە و كاتێك پاڵەپەستۆی هەواكە بەخێرایی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی هەستكردن بەتووشبوون بە ڕێگریكردنێكی لەناكاو لەگوێدا گوێ كپبوون وەك لەكاتی گەشتكردن بەفڕۆكە، زۆربەی كەسە پێگەشتووەكان باوێشك دەدەن لەئەنقەست بۆ ئەوەی گوێ كپ بوونەكەیان نەمێنێت و پاڵە پەستۆی گوێی ناوەڕاستیان هاوسەنگ دەكەن.

دكتۆر بێر وتیشی: پاڵە پەستۆ كێشەیەكی سەرەكییە لەكاتی نیشتنەوەدا، هاوسەنگ بووونەوە ئەستەمتر و قورسترە لەكاتی پاڵەپەستۆیەكی ئەتمۆسفیری نزمەوە بڕۆی بۆ یەكیكی بەرزتر، ئەمە ڕوودەدات لەكاتێكدا فڕۆكەكە دەنیشێتەوە.

ئەو كێشەیە دەكرێت دروست بێت لەكاتی هەستانیدا، كاركردنی ئەو تیوبانە ئەوە دەگەیانێت، كە ئاسانترە هاوسەنگ ببنەوە لەچوون لە پاڵەپەست.

ئەو كێشەیە دەكرێت دروست بێت لەكاتی هەستانیدا، كاركردنی ئەو تیوبانە ئەوە دەگەیەنێت، كە ئاسانترە هاوسەنگ ببنەوە لە چوون لە پاڵەپەستۆی ئەتمۆسفیری بەرزەوە بۆ پاڵەپەستۆی نزم تر،  ئەمە ڕوودەدات لەكاتی هەستانی فڕۆكەدا هەرچەندە فڕۆكە مۆدێرنەكان تاڕادەییەك پەستێوراوە هێشتا لەگەڵ ئەوەشدا بڕێك لەهەوای پەستێوراو دەگۆڕدرێت لەفڕۆكەكەدا لە پەستانی زەوییەوە بۆ پەستان لەكاتی فڕین لەبەرزی٩١٠٠م 

بەڵام چەندەها ڕێگا هەیە بۆ یارمەتیدانی گوێی منداڵانە بەپێی یەكێك لە گۆڤارەكانی تەندروستی منداڵ و پزیشكی منداڵان لەساڵی ٢٠٠٧ لەگۆڤاری فەرمی دەستەی پزیشكانی كەنەدا ڕێگەیەكی تری باش بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی جیاوازی پاڵە پەستۆ لەگوێی ناوەڕاستدا بریتییە  لەو شتەی، كە ناو دەنرێت بە مناوەری ”ڤالسالڤامنوڤەر”، كە بریتییە لە گرتنی لوت بەدەست سەفوو كردن لە ڕێگەی لووتەوە .  

دكتۆر بێ رهەندێك ئامۆژگاری تریشی وت، كە سێ ڕێگە هەیە بۆیارمەتیدان، كە یەكێك لەوانە بریتییە لەوەی دڵنیابێت لەوەی منداڵەكە بەخەبەرە لەكاتی هەڵفڕین و نیشتنەوەی فڕۆكەكەدا، لەم كاتانەدا وا لەمنداڵەكە بكەیت شتێ بمژێت، نابێت گەشتی ئاسمانی بكات ئەو منداڵەی نەخۆشی ڕەبۆی هەیە، سەرۆكی پسپۆڕانی بواری دەنگ سازی.

وەرگێڕان: بەختیار حاجی رەفعەت